بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرپرسێکی باڵا لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندووە کە سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە هەوڵ دەدات کۆنفرانسێکی ناوچەیی بە ئامادەبوونی سێ وڵاتی ئێران، سعوودیە و تورکیا و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە بەڕێوە ببات و تێیدا دۆسیە پەیوەندیدارەکانی سیاسی، ئەمنی و ئابوری عێراق تاوتوێ بکات و لێژنەیەک لە لایەن سەرۆک وەزیرانی عێراقیشەوە پێکهاتووە.
ڕۆژنامەی العربی الجدید لە سەر زاری بەرپرسەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندووە کە کازمی لە سەردانەکەی بۆ واشنتن ویستی خۆیی بۆ بەڕێوەچوونی ئەو کۆنفرانسە ئاشکرا کردبوو.
ڕاشیگەیاندووە کە ئامانج لە بەڕێوەچوونی ئەو کۆنفرانسە لێک نزیککردنەوەی وڵاتانی دراوسێی عێراقە لە دۆسیە سیاسی، ئەمنی و ئابورییەکان.
سەرەتای مانگی ئەیلول وەک کاتی بەڕێوەچوونی ئەو کۆنفرانسە ڕاگەێندراوە./.