بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێگەی سابرین نیوز ڕایگەیاند کە دوو کاروانی لۆجستی هێزەکانی ئەمریکا لە پارێزگای بابل کراونەتە ئامانج.
لەو هێرشانەدا سێ کەس لە پاسەوانانی کاروانە ئەمریکییەکە بریندار بوون.
لە ماوەی ڕابردوو پێگەی شەفەق نیوزیش ڕایگەیاند کە لە سەرەتای ساڵی 2021 نزیکەی 50 جار هێرش کراوەتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بە تایبەت باڵیۆزخانە و بنکە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە عێراق و هێرشی سەر کاروانە لۆجستییەکانیشی بەردەوامە./.