بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق ڕایگەیاند کە ڕەوتی سەدر لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی ئەم وڵاتە پاشگەز نەبووەتەوە.
ناوبراو وتی: بڕیاری پاشگەزبوونەوەی سەدرییەکان لە هەڵبژاردنەکانی عێراق سەر ناگرێت، لە بەر ئەوەی کە کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان پێشتر دوا وادەی پاشگەزبوونەوەی ڕاگەیاندبوو.
عەبادی وتی کە ڕەوتی سەدر باسی ئەوەی نەکردووە کە بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا ناکات.
وتیشی کە بڕیارەکەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بۆ دیاریکردنی سێ مانگ وەک ماوەی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان جێی سەرسوڕمانە.
سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر وتی کە بە هۆی کۆرۆناوە ژمارەیەکی کەم لە چاودێرانی نێودەوڵەتی دێنە عێراق و ئەوەش بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان لە سەرجەم ناوچەکانی وڵات بە پێی پێویست نییە./.