بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا ئەمڕۆ یەک شەممە جارێکی دیکە فەرمانی بە حوسێن عەرنوس کرد کە کابینەی نوێی ئەم وڵاتە پێک بێنێت.
عەرنوس لە حوزەیرانی ساڵی ڕابردوو وەک سەرۆک وەزیرانی سوریا دەستنیشان کرابوو.
ناوبراو پێشتر و لە ساڵی 2018 وەزیری ئاوی سوریا بووە، لەدایکبووی پارێزگای ئیدلبە و یەکەم کەسە لەو پارێزگایە کە گەیشتووەتە کورسی سەرۆک وەزیرانیی سوریا.
عەرنوس دەرچووی کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی حەلەبە لە ساڵی 1978 و لە تەمەنی 67 ساڵی خۆیدا تا ئێستا لە سەردەمی سەرۆکایەتی حافیز ئەسەد و بەشار ئەسەد بەرپرسیاریەتی باڵای لە حکومەتی سوریا هەبووە./.