بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی ئەنادۆڵ لە سەر زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاندووە کە ئەندامانی ئەم بزوتنەوەیە لە سەر مانەوەی ئیسماعیل هەنیە وەک سەرۆکی حەماس بۆ خولی دووەم واتە لە ساڵی 2021 تا 2025 گەیشتوونەتە ڕێکەوتن.
کەناڵی جزیرەش بە هەمان شێوە ڕایگەیاندووە کە لە سەر مانەوەی هەنیە وەک سەرۆکی حەماس تا ساڵی 2025 ڕێکەوتن کراوە.
هەروەها ئاژانسی ڕۆیتەرز لە سەر زاری بەرپرسانی فەڵەستینی ئەم هەواڵەی ڕاگەیاندووە.
حەماس پێشتر خالید مەشعەل ی وەک سەرۆکی مەکتەبی سیاسی لە دەرەوە، ساڵح عاروریی وەک سەرۆکی ئەم بزوتنەوەیە لە کەرتی خۆرئاوا و یەحیا سنواری وەک سەرۆکی مەکتەبی سیاسی لە کەرتی غەززە دەستنیشان کرد./.