بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بڕیارە ڕۆژی سێ شەممە 12 ی گەلاوێژی ساڵی 1400 ی کۆچی هەتاوی (3 ی ئاب ی 2021 ) ڕێوڕەسمی سوێندی یاسایی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی بەڕێوە بچێت و بە حوکمی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وەک سەرۆک کۆماری نوێی ئێران دەست بەکار دەبێت.
ئەو ڕێوڕەسمە ڕۆژی سێ شەممە کاتژمێر 10 ی بەیانی بە ئامادەبوونی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و گەورە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران و دەیان شاندی باڵای وڵاتانی بیانی لە تاران بەڕێوە دەچێت./.