بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق پێشتر ڕایگەیاندبوو کە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لە ڕۆژانی داهاتوو بە یاوەری شاندێک سەردانی تاران دەکات.
سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەواڵەکەی پشتڕاست کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە ڕەنگە ئەو سەردانە بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی وەک سەرۆک کۆماری نوێ بێت.
ڕاشیگەیاندووە کە دەیان شاندی بیانی لەو ڕێوڕەسمەدا بەشداری دەکەن./.