بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قەیس سەعید سەرۆک کۆماری تونس لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند کە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی وڵاتەکەی و ئەو بڕیارانەی دەرکراوە، وەک کودەتا نییە.
ناوبراو لە چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمزدا وتی: من دیکتاتۆر نیم، هیچ دیکتاتۆرێک لە تونسدا نییە، ئازادی ڕادەربڕین لە وڵاتی ئێمە دەستەبەر کراوە و هیچ کێشەیەک لە بەردەم ئازادیدا ڕووی نەداوە، ئەو بڕیارانەش بۆ پاراستنی سەروەری تونس پێویست بووە.
سەرۆک کۆماری تونس وتی: دەبێت داهاتە دزراوەکانی خەڵکی تونس بگەڕێتەوە، بە ملیاران دۆلار پارەی خەڵک تاڵانکراوە.
قەیس سەعید نەیارانی خۆیی بە دیکتاتۆریەتی نهێنی تۆمەتبار کرد و وتی: هەندێک لە تونس لە پشتەوەی دەستوور سەنگەریان گرتووە و بە نهێنی دیکتاتۆریەتیان کردووەتە پیشە.
ناوبراو وتی: من لە دەستوور تێدەگەم و ڕێزی لێدەگرم، وەها نییە کە لە ماوەیەکی کەمدا ببمە دیکتاتۆر./.