بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دەرەوەی عێراق چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتەی لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ڕاگەیاند.
لە ڕاگەێندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراقدا هاتووە کە لەو پێناوەدا لە داهاتوویەکی نزیک 250 شارەزای ئەو ڕێکخراوە دەگەنە عێراق.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە تا ئێستا هەر یەک لە ڕەوتی سەدر، حیزبی شیوعی، هاوپەیمانی مینبەری عێراقی و پارتەکەی ساڵح موتڵەگ پاشگەزبوونەوەی خۆیان لە بەشداریکردنی هەڵبژاردنەکانی مانگی ئۆکتۆبەر ڕاگەیاندووە.
لە بەرامبەر ئەو لایەنانەدا کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاندووە کە دەرفەت بۆ کشانەوە لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان نەماوە و بڕیاری لەو شێوەیە کاریگەریی لە سەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان نابێت./.