بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعد سەعدی لە سەرکردەکانی بزوتنەوەی کەتائیبی حیزبووڵا ڕایگەیاند کە کردەوە سەربازییەکان لە دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق بەردەوام دەبێت.
ناوبراو وتی کە هیچ ئاگربەستێک لە گەڵ ئەمریکا بوونی نییە و ئەوانەی باس لە ئاگربەست دەکەن هەڵەیان کردووە.
سەعدی وتی کە گرووپەکانی خۆڕاگری ئەنجامی وتوویژی ستراتیژی نێوان بەغدا و واشنتن بە فەرمی ناناسن، لە بەر ئەوەی کە درۆ و فریودان بووە.
سەرکردەکەی کەتائیبی حیزبووڵا وتی: گرووپەکانی خۆڕاگری لە عێراق درێژە بە بەرەنگاربوونەوەی داگیرکارانی ئەمریکی و بنکە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە بە هەر ئامراز و ڕێگایەکی سەربازی و ناسەربازی دەدەن./.