بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لێرەدا ئاماژە بە 4 چارەسەری سرووشتی بۆ ڕێگری لە هەڵوەرینی قژ دەدرێت.
زەیتی گوێزی هیندی: پێش شۆردنی قژ یان لە پاش شۆردنی لێی دەدرێت و بۆ ماوەیەک پێوەی بمێنێتەوە و قژ لە هەڵوەرین دەپارێزێت و تەندرووست دەیهێڵیتەوە.
گیراوی پیاز: سووڕی خوێن لە سەردا چالاک دەکات و بەمەش قژ بەهێز و ئەستوور دەکات.
زەیتی ماسی: دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا 3 و تەواوکەرە خۆراکی و پرۆتینەکان و یارمەتیدەری گەشەی قژ دەبێت.
زەیتی لیمۆ: بە هەمان شێوەی گیراوی پیاز کار دەکات و ئەو کەسانەی بە بۆنی پیاز بێزار دەبن دەتوانن 15 خولەک پێش شۆردنی بە شامپۆ بەکاری بێنن./.