بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گرووپەکانی خۆڕاگری عێراق هەڕەشەی ئەوەیان کردووە کە لە ئەگەری مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، هێرشەکانیان دەست پێدەکاتەوە.
سەرچاوەیەک لە بەشی هەماهەنگی نێوان گرووپەکانی خۆڕاگری عێراق ڕایگەیاندووە کە لە هەر کاتێکدا ئەگەری شەڕی دژ بە ئەمریکا لە ئارادایە، لە بەر ئەوەی کە واشنتن لە بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی لە عێراق جیدی نییە.
ڕاشیگەیاندووە کە گرووپەکانی خۆڕاگری بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هێزەکانی ئەمریکا ئامادەن و کاتی دەستپێکردن و تەواوکردنی ئەو شەڕەش لای خۆڕاگرییەوە دیاری دەکرێت، لە بەر ئەوەی کە ئەمریکا دەیەوێت ڕواڵەتی مانەوەی هێزەکانی لە عێراق بگۆڕێت و بە درۆ باس لە کشانەوەیان دەکات./.