بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە بە یاوەری شاندێک لە ڕۆژانی داهاتوو سەردانی تاران دەکات و لەو سەردانەش سەبارەت بە پرسە پەیوەندیدارەکانی نێوان هەر دوو وڵات وتووێژ دەکرێت.
وەزیری دەرەوەی عێراق وتی: بە گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ئێران پێویستە وتووێژی نوێ لە گەڵ بەرپرسانی ئەم وڵاتە سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان تاران و بەغدا بکرێت، هەروەها سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی تاران و واشنتن کە ڕاستەوخۆ کاریگەریی لە سەر ڕەوشی ناوخۆیی عێراق هەیە.
فۆئاد حوسێن وتی کە سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لایەن سەید ئیبراهیم ڕەئیسی بانگهێشتی تاران کراوە و پاش پێکهێنانی کابینەی نوێی ئێران ئەم سەردانە دەکرێت./.