جام کوردی | JAMEKURDI
چوارشەممە, حوزه‌یران 18, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home کەلتوری

وردەکاریی هەوڵەکانی تۆمارکردنی جیهانی هەورامان و لێکەوتە ئیجابییەکانی

جام کوردی - یەعقووب گویلیان بەڕێوەبەری میراتی کەلتووری پارێزگای کوردستان لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێری جام کوردی، سەبارەت بە تۆمارکردنی جیهانی هەورامان، ڕایگەیاند: تۆمارکردنی جیهانی ناوچەی هەورامان یەکێک لە ئامانجە هەرە گرنگەکانی ئەم فەرمانگەیە بۆ ناساندنی کلتوور و مێژووی کوردستان بە جیهانیان بوو، زۆر جێگای خۆشحاڵیە کە تۆمارکردنی جیهانی ئەم ناوچەیە کە دەرخەری مێژوو و کلتوور و تەلارسازی دەوڵەمەندی خەڵکی کوردستان و ئێرانە بە هەوڵ و بەدواداچوونی بەردەوامی بەرپرسانی باڵای وڵات و پارێزگای سنە، دواجار، بە ئەنجام گەیشت.

ته‌مموز 31, 2021
in کەلتوری, هەڵبژاردەی سەرنووسەر
A A
0

RelatedPosts

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

ئێران بە توندی ئیدانەی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان دەکات

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە ڕێبەری مەزن و سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات

یەعقووب گویلیان وتیشی: ئەم ڕووداوە جیهانییە نەک بەتەنیا دەبێتە هۆی ناساندنی هەورامان لە هەموو ڕوویەکەوە بەڵکوو ڕێگاش بۆ تۆمارکردنی جیهانی ئاسەوارە بێ وێنەکانی دیکەی پارێزگاکە خۆش دەکات. هیوادارم بتوانین بە هەوڵ و تێکۆشانی ماندوونەناسانە و هاودڵی و هاوکاری ناوچەکە، هەورامان بەو شێوەیەی کە شایستەیەتی بە هەموو جیهان بناسێنین و بە ئاراستەی پاراستن و پارێزگاری لەم گەنجێنە مەزن و هەروەها ئاوەدانی ناوچەکە، هەنگاوی باشتر هەڵبگرین.
بەڕێوەبەری گشتی میراتی کەلتووری، گەشتیاری و پیشە دەسییەکانی کوردستان، تۆمارکردنی جیهانی هەورامانی بە ڕووداوێکی هەرە مەزن زانی و وتی: دابینکردنی نەخشەی تەلارسازی، نەخشەی شوێنەوارناسی، تۆمارکردنی ۲۱ گووند لە لیستی شوێنەوارە نەتەوەییەکان و… چەندین نموونەن لەو هەوڵە جیددییانەی کە بەڕێوەبەر و دەستەی بنکەی ڕوانگەی کلتووری هەورامان ئەنجامیاندا، تاکوو ئەمڕۆ هەورامان بەجیهانی کرا.
گویلیان ئاماژەی بەوە کرد: تەلارسازی نەریتی، سرووشتی دەست لێنەدراو، کلتووری دەوڵەمەند، کار، پیشە دەستییەکان، شوێنەوار و پێکهاتەی گووندەکانی هەورامان بووە هۆی ئەوەی کە تۆمارکردنی جیهانی هەورامان بگاتە ئەنجام و وەک شوێنێکی گەشتیاری زۆر باش لە جیهان سەیری بکرێت.
ناوبراو جەختیشی کردەوە: گووند و شارەکانی هەورامان یەکێکە لە گرنگترینی ئەو ناوچانەی کە هێشتا ڕەسەنایەتی هەزاران ساڵەی خۆی پاراستووە و لە دەیەکانی پێشترەوە تاکوو ئێستا بەردەوام یەکێک لە شوێنە گەشتیارییەکانی پارێزگاکە و وڵات و هەروەها جێگای سەرنجی تامەزرۆیانی کلتوور و مێژوو و تەلارسازی بووە.
بەڕێوەبەری گشتی میراتی کلتووری و گەشتیاری و پیشە دەسییەکانی پارێزگای کوردستان، لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە کرد کە: بە تۆمارکردنی جیهانی ناوچەی هەورامان دەلاقەیەکی نوێ بەڕووی خەڵکی تێگەیشتوو و ماندوونەناسی ئەم ناوچەیە دەکرێتەوە کە هیوادارین بە هەوڵی بەرپرسانی وڵات و پارێزگاکە گەشە و پاراستنی ئەم ناوچەیە ببێتە کاری لەپێشینە تاکوو ئەم گەنجێنەی بێ کۆتاییە بۆ نەوەکانی داهاتووش پارێزراو بێت.

Previous Post

بەرهەم ساڵح سەردانی ئێران دەکات

Next Post

بەشداریی فیلمە دیکۆمێنتاریەکەی ئەفسانە سالاری لە فێستیڤاڵی «Cervin cinemountain»ی ئیتاڵیادا

RelatedPosts

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە
ئاسیا

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

حوزه‌یران 6, 2025
ئێران بە توندی ئیدانەی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان دەکات
ئاسیا

ئێران بە توندی ئیدانەی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان دەکات

حوزه‌یران 6, 2025
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە ڕێبەری مەزن و سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
ئاسیا

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە ڕێبەری مەزن و سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات

حوزه‌یران 5, 2025
پەیامی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی بۆ ڕێوڕەسمی حەجی ئەمساڵ
ئاسیا

پەیامی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی بۆ ڕێوڕەسمی حەجی ئەمساڵ

حوزه‌یران 5, 2025
ئەندامانی تۆڕێکی تیرۆریستیی داعش لە ئێران دەستگیر کران
ئاسیا

ئەندامانی تۆڕێکی تیرۆریستیی داعش لە ئێران دەستگیر کران

حوزه‌یران 4, 2025
کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات
کەلتوری

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

حوزه‌یران 4, 2025
Next Post
بەشداریی فیلمە دیکۆمێنتاریەکەی ئەفسانە سالاری لە فێستیڤاڵی «Cervin cinemountain»ی ئیتاڵیادا

بەشداریی فیلمە دیکۆمێنتاریەکەی ئەفسانە سالاری لە فێستیڤاڵی «Cervin cinemountain»ی ئیتاڵیادا

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020