بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عومرانخان سەرۆک وەزیرانی پاکستان جەختی لە سەر هەڵوێستی وڵاتەکەی لە سەر ڕەوشی ئەفغانستان کردەوە و وتی کە کێشەی ئەفغانستان ڕێگاچارەی سەربازیی نییە و ناتۆ وەک گەورەترین ڕێکخراوی سەربازی بە یەک ملیۆن و 500 هەزار سەربازەوە لە ئەفغانستان شکستی هێناوە.
ناوبراو وتی: ئەمریکا بەردەوامە لە گوشارەکانی لە سەر ئێمە کە سەنگەرەکانی تاڵیبان لە وەزیرستانی باکورە، کە ئێمە هاتینە دەنگ یەک ملیۆن کەس لەو ویلایەتە ئاوارە بوون.
عومرانخان وتی کە ئەفغانستان لە دەرەوە کۆنتڕۆڵ ناکرێت و خەڵکی ئەم وڵاتە بەردەوام ئازادیخواز بوون.
ناوبراو وتی: ئەگەر پێتان وایە کە حکومەتی داهاتووی ئەفغانستان بە بێ تاڵیبان دەکرێت، با درێژە بە شەڕ بدەن، ئێمە کارمان بە تاڵیبانەوە نییە و لە ئەفغانستانیش لە هیچ گرووپێک نزیک نین، ئێمە تەنیا ئاشتی و سەقامگیریمان لە ئەفغانستان دەوێت.
سەرۆک وەزیرانی پاکستان وتی کە ئێمە دەتوانین تەنیا تاڵیبان ناچار بە گەڕانەوە بۆ سەر مێزی دانوستان بکەین./.