بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەسەن نازم وەزیری ڕۆشنبیری عێراق ڕایگەیاند کە بە هەوڵی وەزارەتەکانی دەرەوە و ڕۆشنبیری و هەروەها دەستەی شوێنەوار و کەلەپوری عێراق و باڵیۆزخانەی ئەم وڵاتە لە واشنتن، 17 هەزار شوێنەواری مێژوویی لە ئەمریکاوە بۆ نیشتمانی ڕەسەنی خۆیان گەڕێندراونەتەوە.
ناوبراو بەردەوامبوونی عێراقی لەم هەڵمەتە ڕاگەیاند و وتی کە ئەو شوێنەوارانە بۆ عێراق دەگەڕێندرێنەوە لە مۆزەخانەکانی عێراق نمایش دەکرێن.
لە لایەکی دیکەوە، لەیس حوسێن سەرۆکی دەستەی شوێنەوار و کەلەپوری عێراق ڕایگەیاند کە زۆرینەی ئەو شوێنەوارانە بۆ سەردەمی زنجیرەی ئوری سێهەم دەگەڕێتەوە، هەندێکیش لەوان تایبەت بە سەردەمی سۆمەری هاوچەرخن./.