بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس لە نامەیەکدا بۆ موسا فەکی سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەفریقا، ناڕەزایەتی خۆیی لە بەرامبەر بەئەندامبوونی ڕژێمی زایۆنیستی لەو یەکێتییە دەربڕی.
لە نامەکەی هەنیەدا هاتووە کە بەوپەڕی سەرسوڕمانەوە هەواڵی پێدانی مافی ئەندامبوونی یەکێتی ئەفریقامان بە ڕژێمی زایۆنیستی پێگەیشت.
هەنیە یەکێتی ئەفریقای بە ڕێکخراوێکی کۆن و بەئەزموون ناو بردووە کە بەردەوام پاڵپشتیی لە مافی خەڵکی ئەفریقا لە دیاریکردنی چارەی خۆنووسین و هەبوونی ئازادی و سەربەخۆیی ئەوان کردووە و لە گەڵ فەڵەستین و ئامانجەکەی لە دژی تیرۆر و دەسدرێژییەکانی زایۆنیستەکان بووە.
سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاندووە کە ئەندامێتی ڕژێمی زایۆنیستی لە یەکێتی ئەفریقا دژی ماف و ئازادییەکانی گەلی فەڵەستینە و بە توندی ئیدانە دەکرێت.
ئیسماعیل هەنیە ڕایگەیاندووە کە داگیرکارانی زایۆنیستی لەم ڕێگایەوە دەیانەوێت درێژە بە داگیرکاری و دەسدرێژییەکانی خۆیان بدەن و داوا لە یەکێتی ئەفریقاش دەکرێت لە بڕیارەکە پاشگەز ببێتەوە کە بە هیچ شێوازێک ئەو بڕیارە پیشاندەری هەڵوێستە مێژووییەکانی یەکێتی ئەفریقا لە بەرامبەر ئامانجەکانی گەلی فەڵەستین نییە./.