بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە هەڵوێستی جەند گرووپێک لە ناوخۆی عێراق لە پێناو بەرژەوەندییەکانی ئەم وڵاتە نییە.
ناوبراو لە چاوپێکەوتنی کەناڵی العربیە وتی: بۆ زاڵبوون بە سەر ئەم گرووپانەدا پێویستمان بە وتووێژی ناوخۆیی هەیە.
وەزیری دەرەوەی عێراق وتی: پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا ڕاستەوخۆ کاریگەریی لە سەر عێراق هەیە.
وتیشی کە عێراق لە وتووێژەکانی نێوان ئێران و سعوودیە ڕۆڵی هەیە./.