بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ئێستادا کەمخەوی بووەتە گرفتێکی باو لە ناو خەڵکدا کە زۆربەشی بۆ سترێس و نیگەرانی و دڵەڕاوکێی ڕۆژانە دەگەڕێتەوە.
لێرەدا ئاماژە بە چەند ڕێنماییەک دەدرێت کە بۆ هەبوونی خەوێکی باشتر یارمەتیدەر دەبێت:
هەموو شەوێک لە کاتی دیاریکراودا بچۆرە جێگەوە و بخەوە، باشترین کاتیش کاتژمێر 10 ی شەوە.
دووربکەوە لەوەی بە ڕۆژ بۆ ماوەیەکی زۆر بخەویت، با کاتژمێری بایۆلۆژی جەستەت تێکنەچێت.
گەرماوێکی گەرم بکە پێش نووستن تا پشوو بە ماسولکەکانی جەستەت بدرێت.
ئاگاداری سیستەمی خۆراکیت بە و خواردنی تەندرووست بخۆ./.