بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەسەن ئەکبەری ئەندامی ئەنجومەنی زانستی پزیشکی لە ئێران ڕایگەیاندووە کە سیستەمی بەرگری جەستە بە سەنگەری یەکەمی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دادەنرێت.
ناوبراو وتی: لە سەدا 85 ی ئەوانەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن، نیشانەکانی توشبوونیان پێوە نابینرێت و تەنانەت لەو توشبوونەش تێناگەن.
ئەکبەری وتی: تەنیا لە سەدا 15 ی توشبووانی کۆرۆنا نیشانەکانیان بۆ دەردەکەوێت و تەنیا لە سەدا 3 ی ئەوانیش شێوازی مەترسیداری نیشانەکانیان پێوە دیارە.
ناوبراو وتی: ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ئاسانی بە نێو جەستەدا دەگەڕێت، ئەم ڤایرۆسە هەر لە کۆنەوە هەبووە بەڵام ئێستا بە شێوازی نوێ و گۆڕینەوە بووەتە قەیرانێک لە سەر ئاستی جیهان.
ئەو پزیشکە ئێرانییە بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستەی بە هۆکارێکی زۆر گرنگی لەناوبردنی کۆرۆنا زانی و وتی: بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە باشترە گۆشتی حوشتر بەکار بێنین.
لێرەدا ئاماژە بە هەندێک تایبەتمەندی گرنگی گۆشتی حوشتر دەدرێت:
حوشتر سەرچاوەیەکی زۆر باشی گۆشتە و گۆشتەکەی بە هۆی پێکهاتەکەیەوە لە جیهاندا ناوبانگی هەیە. گۆشتی حوشتر بەراورد بە چەشنەکانی دیکەی گۆشتی سور چەوری کەمتری هەیە. ئەم گۆشتە زیاتر لە وڵاتانی وەک سعوودیە، میسر، سوریا سودان، ئەسیوپیا، کازاخستان و سۆمالیا دەخورێت بەڵام بە هۆی هەبوونی ڕێژەیەکی زۆر لە پرۆتین و ڤیتامین باشترە لە لایەن خەڵکی وڵاتانی دیکەشەوە بەکار بێت.
پرۆتینی زۆرە
گۆشتی حوشتر دەوڵەمەندە بە پرۆتین و ڕێژەی کۆلیسترۆڵیشی کەمە. ئەوانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە دەتوانن ئەم گۆشتە بەکار بێنن لە بەر ئەوەی کە سوودی بۆیان هەیە. ڕێژەی کۆلیسترۆڵی گۆشتی حوشتر تەنانەت بەراورد بە گۆشتی مانگا و باڵندەکانی دیکە کەمترە، هەر بۆیە بەم دوو تایبەتمەندییەوە دەتوانێت جێگرەوەیەکی باشتری خواردنی گۆشتی مانگا بە تایبەت بۆ ئەو کەسانە بێت تەمەنیان چووەتە سەرەوە.
ئازاری جومگەکان کەم دەکاتەوە
گۆشتی حوشتر دەوڵەمەندە بە ڕێژەیەکی زۆر لە کالسیۆم و فۆسفۆڕ و بۆ ئەوانەی کە ئازاری جومگەکانیان هەیە کاریگەری زۆری دەبێت.
ڕێگری لە شێرپەنجە
گۆشی حوشتر ڕۆڵی گرنگی لە ڕێگری لە شێرپەنجە هەیە. دەوڵەمەندە بە لینۆلئیک ئەسیدی چەور و ئەمەش ڕۆڵی لە ڕێگری لە توشبوون بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە هەیە. هەروەها وزەی گونجاوی بۆ پشووی مێشک و ئێشی دەمارەکان هەیە.
دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان
گۆشتی حوشتر دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی جۆری A و B ی کە دەبێتە هۆی پاراستنی خانەکانی پێست. بۆ نموونە، کەمبوونی ڕێژەی ڤیتامینی B دەتوانێت ببێتە هۆکاری توشبوون بە سترێس، دڵەڕاوکێ و خەمۆکی.
ڕێژەی ئاسنی زۆرە
گۆشتی حوشتر سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی ئاسنە و مەترسی توشبوون بە کەم خوێنی کەم دەکاتەوە و هەر بۆیە خواردنی بۆ ئەوانەی تووشی کەم خوێنین، بە سوودە و پزیشکان داوایان لێدەکەن کە خواردنی ئەم گۆشتە بخەنە ڕیزی خواردنەکانی خۆیانەوە.
مادە هۆڕمونییەکانی نییە
تایبەتمەندییەکی گرنگی گۆشتی حوشتر ئەوەیە کە هۆڕمونی نییە، لە بەر ئەوەی کە حوشتر زیاتر لە سرووشتدایە و ناوەندەکانی بەخێوکردنی زۆر کەمە.
ڕێگری لە نەخۆشییەکانی دڵ
سەرجەم گۆشتەکانی سوور ڕێژەیەکی زۆر چەورییان هەیە و ئەمەش هۆکارێکە بۆ بەرزی فشاری خوێن و نەخۆشییەکانی دڵ. وەک چۆن کە باس کرا گۆشتی حوشتر ڕێژەی چەوریی کەمە و مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، قەڵەوی و شێرپەنجەی ڕیخۆڵە کەم دەکاتەوە.
بەهێزکردنی جەستە
ئەگەر دەتانەوێت مادەیەکی خۆراکیی پڕ کالۆری بدۆزنەوە، باشترە گۆشتی حوشتر بەکار بێنن، لە بەر ئەوەی کە سەرەڕای زیانە کەمەکانی، ڕێژەیەکی زۆر لە کالۆریی تێدایە.
چارەسەرکردنی ژمارەیەک لە نەخۆشییەکان
خواردنی گۆشتی حوشتر بۆ چارەسەرکردنی ژمارەیەک لە نەخۆشییەکانی وەک تا، ئازاری بڕبڕەی پشت و سەر شان، ئاستی بینینی چاو و نەخۆشی ڕەبۆ کاریگەری زۆری هەیە.
دابەزینی کێش
خواردنی گۆشتی حوشتر یارمەتیدەری دابەزینی کێشی جەستە دەبێت، لە بەر ئەوەی کە ڕێژەی چەوریی کەمترە.
کۆکە چارەسەر دەکات
کۆکە بەردەوام نیگەرانمان دەکات و لە چالاکی ڕۆژانەش تووشی کێشەمان دەکات. بۆ چارەسەرکردنی ئەمەش دەتوانن جگەری حوشتر سەەرتا سوور بکەنەوە، پاشان لە ئاوی گەرمدا تێکەڵی بکەن، ئەو گیراوە سێ جار لە ڕۆژێکدا بەکار بێنن و کۆکەتان نامێنێت.
بۆ ژنانی دووگیان باشە
بوونی بەشێکی زۆر لە ڤیتامینەکان بە تایبەت ڤیتامین B، فۆسفۆڕ و کالسیۆم لە گۆشتی حوشتردا دەتوانێت لە گەشەی کۆرپەلە کاریگەری هەبێت و بەسوود بێت. هەروەها بەکارهێنانی گۆشتی حوشتر دەتوانێت ڕێگری لە لەدایکبوونی کۆرپەلە بەر لە وادەی سرووشتی خۆیدا بکات. خواردنی گۆشتی حوشتر هەروەها بۆ ئەو ژنانەش باشە کە شیر بە کۆرپەلەکەیان دەدەن.
سوودەکانی خواردنی گۆشتی حوشتر بۆ منداڵان
بە هۆی ئەوەی کە ڕێژەیەکی زۆر لە کالۆریی تێدایە، خواردنی ئەم گۆشتە بۆ منداڵان زۆر باشە، بە تایبەت ئەو منداڵانەی کە جوڵەی زۆریان هەیە. هەروەها بە هۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە کالسیۆم و فۆسفۆڕ دەتوانێت لە تەمەنی گەشەی منداڵان بەسوود بێت.
پێکهاتەی گۆشتی حوشتر
لە یەک کیلۆ گۆشتی حوشتردا ئەم پێکهاتەیە بوونی هەیە:
کالۆری: 1000
کاربۆهیدرات: 0
چەوری: 9 گرام
پرۆتین: 213 گرام
بەم سوودانەوە هێشتا ڕێژەی خواردنی گۆشتی حوشتر لە زۆربەی وڵاتانی جیهان کەمە./.