بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە عێراق ڕایگەیاندووە کە باڵیۆزخانەی ئەمریکا بە دوو ڕۆکێت کراوەتە ئامانج.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، هێرشەکە زیانی بە ئۆتۆمبێل و خانووی خەڵک لە ناوچەی ئەلئەمیراتی بەغدا هێناوە.
پێگەی شەفەق نیوز ڕایگەیاندووە کە سیستەمی بەرگری C-RAM ی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تێکشکاندنی ئەو دوو ڕۆکێتە سەرکەوتوو نەبووە.
ئەمەش یەکەم هێرشی سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایە لە پاش کۆتایی وتووێژی ستراتیژی نێوان بەغدا و واشنتن کە تێیدا جەخت لە سەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق تا کۆتایی ئەمساڵ کرایەوە./.