بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوەی پەیوەندیە گشتیەکانی ناوەندی وێنایی بەشی هونەری ،ناوی دیاریکراوانی کۆتایی «فێستیڤاڵی جیهانی بیناسازی» بە بەشداری چەن پرۆژەیەکی بیناسازی کە لە نێوان ساڵەکانی ۲۰۱۹ تا ۲۰۲۱ لە شوێنە جیاجیاکانی جیهان کۆتاییان پێهاتوە ڕاگەیەندرا. لە ۷۰۰ پرۆژەی بەشدار بوو، ۲۰۰ بەرهەم هەڵبژێردراون. لە ڕاپۆرتێکی وێنەیی دا کە «گاردیەن» لەم بەرهەمانە بڵاوی کردۆتەوە پرۆژەیەکی ئێرانیش دەبینرێت.