بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە کاردانەوەی بەرامبەر بە بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لایەن هەندێک کەسایەتی و لایەنە سیاسییەکانی ئەم وڵاتەوە و ئەگەری دواکەوتی پرۆسەکە، وتی: هەڵبژاردنەکان لە کاتی دیاریکراوی خۆی – 10 ی ئۆکتۆبەری 2021 – بەڕێوە دەچێت و ڕێز لە بۆچوونی ئەوانەش دەگیرێت کە ڕایانگەیاندووە بەشداری لە پرۆسەکەدا ناکەن، بەڵام ئەوە هەڵوێستی خۆیانە و نابێت بە سەر ڕای زۆرینەی گەلی عێراقدا بسەپێندرێت کە داوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان دەکەن.
ناوبراو وتی: هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق خواستی گەل و مەرجەعیەتە و حکومەت دەبێت هەلومەرجی ئەمنی گونجاو بۆ بەڕێوەچوونی ئەم پرۆسەیە دابین بکات.
تا ئێستا ڕەوتی سەدر و هاوپەیمانیی سەر بە ئەیاد عەلاوی و حیزبەکەی ساڵح موتڵەگ ڕایانگەیاندووە کە بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی عێراقدا ناکەن./.