بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قەیس خزعەلی لە کاردانەوەی بەرامبەر بە هەواڵی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق تا کۆتایی ئەمساڵ، وتی کە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دوورە لە ڕاستی و مستەفا کازمی تەنیا بانگەشەی سەرکەوتنی خۆی لە وتووێژی ستراتیژی لە گەڵ واشنتن دەکات.
ناوبراو وتی: ئەگەر هەنگاوی کرداری سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا نەبینرێت، گرووپەکانی خۆڕاگری فریوی قسە و بەیاننامەکان ناخۆن.
خزعەلی ڕایگەیاند کە خۆڕاگری تا کاتی کشانەوەی ڕاستەقینەی هێزەکانی بیانی لە عێراق بەردەوام دەبێت.
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق داوای لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد کە سەبارەت بە بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەکەی لە گەڵ جۆبایدن بە ڕاشکاوانە قسە بکات و جەخت لەوەش بکاتەوە کە هیچ بنکەیەکی سەربازی ئاسمانی ئەمریکا لە عێراق نامێنێت.
ناوبراو وتی: ئێمە پێویستمان بە لێدوانی ڕاشکاوانەی سەرۆک وەزیران هەیە تا بڵێت کە هیچ بنکەیەکی سەربازی ئاسمانی ئەمریکا لە خاکی عێراق نامێنێتەوە.
خزعەلی داوایکرد کە لێژنەیەکی پەرلەمانی بۆ ڕێگری لە پێشێلکردنی مافی سەروەری عێراق لە لایەن ئەمریکاوە پێک بێت و مافی ئەوەشی هەبێت بنکەی سەربازی عەین ئەسەد بە بێ ئاگاداری ئەمریکییەکان بە سەر بکاتەوە./.