بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە گێڕانەوەی پێوەندیە گشتیەکانی ناوەندی وێنایی بەشی هونەری، لە فێستیڤاڵی وێنەی دانووب کە بە هاوکاری چوار وڵاتی بیلاڕۆس، بولگاریا، سێربستان و ڕووسیا لە چوار بەشی ئازاد ڕەنگی، ئازاد تاک ڕەنگ، سروشت و ئاو بەڕێوە چوو، وێنەی«پیاوێک بە ڕیشێکی سپییەوە»بەرهەمی مەهدی کازمی بوومە مەدالیای زیوینی فێستیڤاڵەکەی لە ساڵۆنی ڕووسیا و وێنەی « دوندی نوور» و «وەرزی پشکووتن» بەرهەمی مەهدی پارسائیان لە ساڵۆنەکانی ڕووسیا و سێربیا دا خەڵاتیان بەدەست هێنا.
لەم فێستیڤاڵەدا کە لە ژێر چاودێری فیدراسیۆنی نێو دەوڵەتی هونەری وێنەگری(فیاپ)وPSA دا بەڕێوە چوو بەرهەمی وێنەگرانی ئەندام لە کلووپی وێنەی فۆکۆس(نوێنەرایەتی فیاپ لە ئێراندا) ،عەباس حاجی حسەین کەلانتەر، مەهدی پارسائیان، مەهدی کازمی بوومە، سەید ئیحسان مورتەزەوی، محەمەد عەلیزادە خورسەند و میرعەلی پەرەندەک لە بەشە جۆراوجۆرەکانی فێستیڤاڵەکەدا بەشدار بوون پەسەند کران