بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کازم فەرتوسی وتەبێژی کەتیبەکانی سەید ئەلشوهەدا وتی: ئەوەی کە حکومەتی عێراق خۆیی خستووەتە نێوان گرووپەکانی خۆڕاگری و ئەمریکا، تووشی هەڵەیەکی گەورە بووە.
ناوبراو وتی کە حکومەتەکەی مستەفا کازمی بوونی هێزەکانی ئەمریکای لە عێراق قبووڵ کردووە.
فەرتوسی سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی عێراقیش وتی کە زانیاری لە بەردەستدایە کە هەڵبژاردنەکان هیچ کات ناگاتە پێکهاتەیەکی نوێی سیاسی لە عێراق، لە بەر ئەوەی کە بڕیارێکیان بە پێچەوانەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەرکردووە.
وتەبێژی کەتیبەکانی سەید ئەلشوهەدا وتی: لە پێکهاتەی شاندەکەی کازمی بۆ ئەمریکا کەسێکی سەربازی هەبووە و ڕەنگە پێشنیار بکرێت کە ئەو بکرێتە بڕیار بە دەستی سەربازی لە عێراق./.