بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەسعود بارزانی لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە خۆشحاڵە بەوەی هەورامان خراوەتە نێو ڕیزی شوێنەوارە گرنگەکانی مرۆڤایەتی.
لە پەیامەکەی بارزانیدا هاتووە کە هەورامان ناوچەیەکی گرنگی کوردستانە کە هەمیشە ڕۆڵی بەرچاوی لە فەرهەنگ و ئەدەب و مێژووی گەلی کورددا هەبووە و بێگومان ئەو بڕیارەی ڕێکخراوی یۆنسکۆش دەسکەوتێکی دیکەیە بۆ خەڵکی کوردستان و بە تایبەت ناوچەی هەورامان.
سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان هەر لەو پەیامەدا پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان و خەڵکی ناوچەی هەورامان کردووە و هیوای ئارامی و پێشکەوتنی زیاتری بۆ ئەوان خواستووە./.