بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەکانی هەواڵ لە هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاندووە کە ئەمڕۆ سێ شەممە فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکیان بۆردومان کردووە.
ئەو ناوچانەش سەر بە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک بووە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان تا ئێستا لە سەر بەردەوامی هێرشە ئاسمانییەکان و بۆردومانەکانی ئەمڕۆ هەڵوێستێکی نەبووە و بێدەنگیی هەڵبژاردووە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەم دواییانە ڕایگەیاند کە لە ئاکامی هێرشەکانی تورکیا و شەڕی لە گەڵ پەکەکە، 1500 کەس ئاوارە و 22 گوندیش چۆڵکراون./.