بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بڕیارگەی حەمزە سەیدئەلشوهەدای هێزی وشکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕاگەێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە کە تیمێکی تیرۆریستی کە دزەیان کردبووە ناوچەی بۆکان و ویستی کاری تێکدەرانە و دژی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەیان هەبووە، بە ووشیاری و کاردانەوەی خێرای هێزەکانی ئەو بڕیارگەیە، هەڵوەشایەوە و هەوڵەکەیان پووچەڵکرایەوە.
دوو کەس لە ئەندامانی ئەو تیمە کوژران، یەکێکی دیکە بریندار بووە و سێ کەسیش کە وەک پشتیوان ویستی ڕزگارکردنی ئەوانیان هەبووە دەستبەسەر کران.
هەروەها دەست بە سەر بڕێک چەک و تەقەمەنی و کەرەستە و پێداویستی ئەو تیمەدا گیراوە.