جام کوردی | JAMEKURDI
سێشەممە, حوزه‌یران 17, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home کەلتوری

“فایق محەمەدی” ئەکتەری فیلمەکانی “بەهمەن قوبادی” کۆچی دوایی کرد

جام کوردی ـ "فایق محەمەدی" گۆرانیبێژی ناوداری کورد و ژەنیاری بەتوانای ئامێرەکانی نایە و و زوڕنا و ئەکتەری فیلمەکانی سینەماکاری ناوداری کورد "بەهمەن قوبادی" کۆچی دوایی کرد.

ته‌مموز 27, 2021
in کەلتوری
A A
0

بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی،  مامۆستا “فایق محەمەدی” گۆرانیبێژی ناوداری کورد و ژەنیاری بەتوانای ئامێرەکانی نایە و دووزەلە و زوڕنا و ئەکتەری فیلمەکانی سینەماکاری بە ئەزموونی کورد “بەهمەن قوبادی” لەوانە: فیلمی سینەمایی “گۆرانییەکانی وڵاتی دایکیم”، فیلمی سینەمایی “نیوە مانگ” و بەڵگەفیلمی “دەف”، دوای ماوەیەک ململانێی لەگەڵ نەخۆشی؛ بەداخەوە ڕۆژی دووشەمە 26ی جوولای 2021 بە هۆی جەڵتەی مێشک لە شاری سنە کۆچی دوایی کرد.

سینەماکاری کورد “بەهمەن قوبادی” دوای وێنەگرتنی فیلمەکانی بەردەوام پەیوەندیی نزیک و گەرم و گوڕیی خۆی لەگەڵ ئەکتەریی فیلمەکانی ڕادەگرێت و هەمیشە بەسەریان دەکاتەوە و ئەو کاتەی کە زانیشی خوالێخۆشبوو هونەرمەندی نەتەوەیی کورد کاک “فایق محەمەدی” بە دەست نەخۆشییەوە دەناڵێنێت، بە دەستنیشانکردنی کەسێکی نزیک لە بنەماڵەکەی خۆی، بەردەوام پێوشوێنی دەگرت و ئەم دوو ساڵە زۆر ئاگاداریی لێدەکرد تاکوو چاکبێتەوە و ژیانی ئاسایی و هونەریی خۆی دەستپێبکاتەوە.

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

قوبادی تەنانەت خەرجەکانی نەخۆشخانەی ئەم گۆرانیبێژەشی لە ئەستۆ گرت، تاکوو بتوانێت بەشێکی بچووک لە زامەکانی ئەم ئەکتەرەی فیلمەکانی کەم بکاتەوە، کە بەداخەوە ئەجەل مۆڵەتی نەدا و ماڵئاوایی لە جیهانی مۆسیقا و هونەریی سینەما کرد.

ڕەوانشاد “فایق محەمەدی” لە فیلمی سینەمایی “نیوە مانگ” چوارەمین بەرهەمی بڵیندی “بەهمەن قوبادی” و بە ڕێنوێنی ئەم دەرهێنەرە بەئەزموونە کوردە لەگەڵ ئەکتەرە ناودارەکانی سینەمای ئێران، لەوانە: “هەدیە تێهرانی”، “گوڵشیفتە فەراهانی”، “حەسەن پوورشیرازی”، ئەکتەری ناوداری کورد “فەرزین سابوونی”، گۆرانیبێژی ناوداری کورد و ژەنیاری پەنجەزێڕینی تار مامۆستا “محەمەد ناهید” لە خەزێنە ڕەسەنەکانی مۆسیقای کوردستان، ڕەوانشاد “ئیسماعیل غەفاری” (مامۆ) و هونەرمەند “ئەڵڵاموراد ڕەشتیانی” و هەروەها لە فیلمی سینەمایی “گۆرانییەکانی وڵاتی دایکیم” لەگەڵ ئەکتەرەکانی ئەم بەرهەمە، لەوانە: “ئێران قوبادی”، “شەهاب ئیبڕاهیمی”، “شیلان ڕەحمانی”، “ڕۆژان حسەینی” و هەروەها لەگەڵ ئەکتەرە بەناوبانگەکانی سینەمای کوردستان ڕۆڵی بینیوە.

مامۆستا “فایق محەمەدی” بە دەنگە بەسۆزەکەی و ژەنینی شارەزایانەی ئامێرەکانی نایە و دووزەلە و زوڕنا لە بەشی پسپۆڕانەی مۆسیقای شایی و خۆشیی کوردستاندا؛ پێگەیەکی تایبەت، گرینگ و کاریگەریی هەبوو و لە کۆڕ و کۆبوونەوەکانی ئەم ناوچە پڕ لە خەزێنەی مۆسیقای ڕەسەنی کوردەواریی، بە پێشکەش کردنی هونەرمەندانەی خۆی ساتەوەختێکی هەرمانی بۆ خەڵکی دەخوڵقاند، شایی دەخستە دڵەکانیانەوە و بزە و پێکەنینی دەخستە سەر لێوەکانیان.

سینەماکاری بەئەوموونی کورد “بەهمەن قوبادی” بە بۆنەی کۆچی دوایی ڕەوانشاد “فایق محەمەدی” هونەرمەندی نەتەوەیی مۆسیقای کوردستان، سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو، کەسووکاریی و هەروەها کۆمەڵگای هونەریی و بەتایبەت موزیکی کوردستان دەکات.

مەنسوور جیهانی

Previous Post

مێرساد، ڕۆژە پرشنگدارەکەی مێژووی ئێرانییەکان

Next Post

ئەمریکا ڕێگا بە هاوردەی وزەی ئێران لە لایەن عێراقەوە دەدات

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات
کەلتوری

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

حوزه‌یران 4, 2025
‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە
کەلتوری

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

حوزه‌یران 4, 2025
کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کەلتوری

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

ئایار 30, 2025
خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە
کەلتوری

خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە

ئایار 27, 2025
پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا
کەلتوری

پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا

ئایار 24, 2025
بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات
کەلتوری

بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات

ئایار 10, 2025
Next Post
ئەمریکا ڕێگا بە هاوردەی وزەی ئێران لە لایەن عێراقەوە دەدات

ئەمریکا ڕێگا بە هاوردەی وزەی ئێران لە لایەن عێراقەوە دەدات

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020