بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میتۆ ڕید جێگری ناوەندی فۆرن ڕیپۆرتز لە واشنتن لە چاوپێکەوتنێک لە گەڵ پێگەی پلاتز کە لێکدانەوە و شرۆڤەی هەواڵ و ڕاپۆرتەکانی بواری وزە دەکات، پێشبینی ئەوەیکردووە کە حکومەتی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی جۆبایدن ڕەنگە ماوەی بەخشینی عێراق لە سزاکانی سەر ئێران بۆ هاوردەی وزە درێژ بکاتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە واشنتن نایەوێت ئەم پرسە ببێتە کێشەیەک لە نێوان ئەمریکا و عێراق و بە پێی پێویستیی عێراق بە هاوردەی وزەی ئێران بە تایبەت لەم وەرزە گەرمەردا، ئەو ماوەیە بە دڵنیاییەوە درێژ دەکرێتەوە.
لە لایەکی دیکەوە ڕاشڵ زیمبا دامەزرێنەری Ziemba Insights لە نیۆیۆرک ڕایگەیاندووە کە چاوەڕوان دەکرێت ئەمریکا ڕێگا بە هاوردەی وزەی ئێران لە لایەن عێراقەوە بدات./.