بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەسر شمەری جێگری ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی نۆجەبا وتی کە عێراقییەکان پێداگری لە سەر کشانەوەی تەواوی هێزەکانی ئەمریکا لە خاکی خۆیان دەکەن.
ناوبراو وتی: ئێمە متمانەکان بە ئەمریکا نییە و دەبێت پاشەکشە بە تەواوی هێزەکانی لە عێراق بکات.
شمەری وتی: هەڵوێستی فەرمی حکومەتی بەغدا لە سەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا زۆر باشە بەڵام هەندێک کەس کە باس لە مانەوەی ئەو هێزانە دەکەن، دەیانەوێت بە پاڵپشتی دەرەکی خۆیان گەورە پیشان بدەن.
ئەو بەرپرسەی بزوتنەوەی نۆجەبا بە ئاماژە بە تاوانی تیرۆری شەهیدان سولێمانی و موهەندیس لە لایەن ئەمریکاوە، وتی: ئاسمانی عێراق لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئەمریکییەکاندایە و دەبێت هێزی ئاسمانی تاوانباری ئەو وڵاتە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش لە عێراق بکشێنەوە.
شمەری ئاشکرای کرد کە ئەمریکا لە عێراق بە هاوبەشی ڕژێمی زایۆنیستی دژی گەل و خۆڕاگری پیلانگێڕی دەکات./.