بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە کە لە گەڵ لایەنی عێراقی لە سەر کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەم وڵاتە لە عێراق ڕێکەوتن کراوە.
بڕیارە ڕاوێژکارانی سەربازی ئەمریکا ببنە جێگرەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە عێراق.
بەرپرسانی ئەمریکا هەروەها ڕایانگەیاندووە کە ڕێکەوتنەکە خشتەیەکی کاتی لە خۆ دەگرێت کە بە پێی ئەو ڕێکەوتنەش ڕاسپاردەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق تا کۆتایی ساڵی 2021 دەبێت./.