بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوەی «ناوەندی هەواڵی کورتە فیلم» ئەم فێستیڤاڵە بەم دواییانە خراوەتە ڕێزی فێستیڤاڵە پەسەند کراوەکانی ئاکادیمیای ئۆسکار و براوەی باشترین کورتە فیلمی فێستیڤاڵەکە دەنێردرێتە ئاکادیمیای ئۆسکار .
چامپینگ لە دەرهێنانی موحسن نەبەوی، دوسۆلۆپین دەرهێنانیجەواد عاتفە و ئاوێنە دەرهێنانی فەرانەک مورادی لە لایەن ئێرانەوە لەم فێستیڤاڵەدا دەکەونە کێبرکێ.
دوازدەیەمین فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی Bronze Lensی ئەمریکا لە ۱۷تا۲۲ی ئاگۆست بەشێوازی ئۆنلاین بەڕێوە دەچێت.