بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە گێڕانەوەی «ناوەندی هەواڵی کورتە فیلم»، ئەم فێستیڤاڵە بە چڕ بوونەوە لە سەر تازەگەری و داهێنانی هونەری لە چوار بەشی کێبڕکێ دا بەڕێوە دەچێت.
کورتە فیلمی خۆرگیران دەرهێنانی هاوبەشی ڕەها ئەمیرفەزڵی و عەلیڕەزا قاسمی بەرهەمی هاوبەشی ئێران و فەرەنسا لە بەشی کێبڕکێی نێودەوڵەتیدا بەشدارە.
جێی ئاماژەیە بابەک کەریمی ئەکتەری ئێرانی وەک یەکێک لە ئەندامانی لێژنەی ناوبژیوانان لە فێستیڤاڵەکەدا بەشدارە.
لە پوختەی چیرۆکی فیلمی خۆرگیراندا هاتوە: نەختێک پێش کامڵ بوونی خۆرگیران حەقیقەتی ژیانی ساقی دەکەوێتە گۆڕان.
نۆزدەیەمین فێستیڤاڵی جیهانی کورتە فیلمی«موولیزە»ی ئیتاڵیا لە ٨ تا ۱۳ی ئاگۆست بەڕێوە دەچێت.