بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید ڕەسوڵی ڕایگەیاند کە ڕۆژی 25 ی تەمموزی 2021 لە چل و چوارەمین کۆبوونەوەی میراتی جیهانی یۆنسکۆ، دۆسیەی میراتی پیشەسازی هێڵی ئاسنی سەرتاسەری ئێران لە ئاستی جیهان تۆمار کرا.
ناوبراو وتی: ئەم ئاسەوارە درێژترین هێڵی ئاسنی تۆمارکراو لە ڕیزبەندی جیهانی یۆنسکۆیە و یەکەم ئاسەواری پیشەسازی ئێرانە کە لە لایەن ڕێکخراوی یۆنسکۆوە تۆمار دەکرێت و پێنجەم ئاسەواری تۆمارکراوی ئێرانە لەو ڕێکخراوە جیهانییەدا.
جێگری وەزیری گواستنەوەی ئێران وتی: ئەم هێڵی ئاسنە یەکەم هێڵی ئاسنی تۆمارکراوی ڕۆژئاوای ئاسیایە و بە سەر 7 هەرێمدا تێپەڕ دەبێت و پێکهاتەکانی عەرەب، خوزی، لوڕ، تورک، مازنی و تورکمان پێکەوە دەبەستێتەوە و لە کەنداوی فارس تا دەریای خەزەر درێژەی هەیە و لە دوو چیای گەورەی زاگرۆس و ئەلبورز تێپەڕ دەبێت.
ڕەسوڵی هەروەها وتی: ئێران پێنجەم وڵاتە کە هێڵی ئاسنەکەی لە ئاستی جیهاندا تۆمار دەکرێت و هەوڵ دەدەین لە ڕووی گەشتیارییەوە کەڵک لەم دەرفەتە وەربگرین./.