بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی حەج و عەمرەی سعوودیە لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاندووە کە بڕیارە هەنگاو بە هەنگاو ڕێگا بە ئاساییکردنەوەی ڕێوڕەسمی عەمرە بدرێت و لە ڕۆژی 10 ی ئابی ئەمساڵەوە ئەو ڕێوڕەسمە دەست پێدەکاتەوە.
وەزارەتەکە ڕایگەیاندووە کە دەبێت سەرجەم عەمرەکاران پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا بکەن و هەمان ئەو ڕێکارە خۆپارێزییانە جێبەجێ بکەن کە لە ڕێوڕەسمی حەجی ئەمساڵ گیرایەبەر./.