بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەی واشنتن پۆست ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بۆ هاوبەشییەکی ستراتیژی درێژخایەن لە گەڵ ئەمریکا هەوڵ دەدات.
ناوبراو وتی کە عێراقییەکان دەتوانن بەرگری لە وڵاتی خۆیان بکەن.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی هیچ پێویستی بە هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا نەماوە.
کازمی وتی کە عێراق پێویستی بە هاوکاری هەواڵگری و مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی هەیە./.