بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لێژنەی هەماهەنگی گرووپەکانی خۆڕاگری لە عێراق جارێکی دیکە جەختی لە سەر کشانەوەی تەواوی هێزەکانی ئەمریکا لەم وڵاتە کردەوە.
لە بەیاننامەیەکی ئەو لێژنەیەدا هاتووە کە ئێمە جەخت لە سەر مەرجەکانی خۆڕاگری بۆ نەبوونی هێچ هێزێکی دەرەکی لە عێراق دەکەینەوە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە کار و ڕاسپاردەی هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە عێراق بۆ سیخوڕییە بە سەر خۆڕاگری و بەرگریکردن لە ڕژێمی زایۆنیستییە.
بەیاننامەکە بە ئاماژە بە وتووێژی ستراتیژی نێوان بەغدا و واشنتن ڕایگەیاندووە کە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەبێت ڕاستەقینە بێت و بە تەواوی و لە سەرجەم ناوچەکانی ئەم وڵاتە بێت./.