بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چەندین ڕاپۆرتی میدیایی باس لەوە دەکەن کە ڕووسیا سیستەمی بەرگری سوپای سوریا بەهێزتر کردووە و ئەمەش بووەتە هۆی سنورداربوونی هێرشە ئاسمانییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ئەم وڵاتە.
ڕۆژنامەی الشرق الاوسط ڕایگەیاندووە کە ڕووسیا نیگەرانی خۆیی لە بەردەوامی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە سوریا دەربڕیوە و ئێستا دەرفەتی ئەوە هاتووەتە پێشەوە کە ئازادانە پاڵپشتی لە هێزەکانی بەشار ئەسەد بکات.
ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی و هەبوونی تەکنۆلۆژیای پێویست لە لایەن سوریاوە دەتوانێت هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی تێک بشکێنێت.
سرگێی شویگۆ وەزیری بەرگری ڕووسیاش ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی تا ئێستا زیاتر لە 320 جۆرە چەکی لە سوریا تاقیکردووەتەوە./.