بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی بەرگری ڤەنزولیا ڕایگەیاند کە نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە فەرمانی بە سوپا داوە کە وەڵامی توندی هەر دەسدرێژییەکی سەربازیی ئەمریکا بدەنەوە.
ئەمریکا و کۆڵۆمبیا سەرقاڵی مانۆڕێکی هاوبەشی سەربازین و فڕۆکە شەڕکەرەکەی ئەمریکا ئاسمانی ڤەنزولیای بەزاندووە. کاراکاس ڕایگەیاندووە کە ئەم هەنگاوانە کاریگەری گەورەی لە سەر ئاسایشی ناوچەی ئەمریکای باشور بە گشتی دەبێت.
فڕۆکە شەڕکەرەکەی ئەمریکا لە سنوری کۆڵۆمبیاوە ئاسمانی ڤەنزولیای بەزاند و بۆ ماوەی سێ خولەک لە سەر ئاسمانی پارێزگای زولیا بووە.
وەزارەتی بەرگری ڤەنزولیا ڕایگەیاندووە کە ئەمە بیست و یەکەمین جارە کە فڕۆکەکانی ئەمریکا ئاسمانی ئەم وڵاتە دەبەزێنن./.