بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قاسم ئەعرەجی کە ئەندامی شاندی دانوستانکاری عێراقە لە ئەمریکا، جارێکی دیکە جەختیکردەوە کە ئەم وڵاتە پێویستی بە هێزی شەڕکەری بیانی نییە.
ناوبراو وتی کە لە دانوستانەکان لە گەڵ لایەنی ئەمریکی جەخت لە سەر ئەوە کراوەتەوە کە عێراق پێویستی بە مانەوەی هیچ هێزێکی بێگانە نییە.
ئەعرەجی ئاماژەی بە 31 ی کانوونی یەکەمی 2021 داوە و ڕایگەیاندووە کە ئەم ڕۆژە تام و چێژێکی تایبەتی دەبێت.
ئەمەش وەک ئاماژەیەکە بە کاتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق./.