بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میشل عون سەرۆک کۆماری لوبنان سەبارەت بە بەردەوامی وتووێژەکان بۆ ڕاسپاردنی کاندیدی نوێی سەرۆک وەزیران، وتی: هەوڵەکان لە پەرلەمانەوە ڕۆژی دووشەممە دەست پێدەکات و هەر فراکسیۆنێک داوای دواکەوتنی دەکات دەبێت هۆکارەکەی بۆ خەڵک ڕوون بکاتەوە.
ناوبراو وتی: ئامادەم لە گەڵ نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی پێشوو بۆ ڕاسپاردنی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێ هاوکاری بکەم، یان هەر کەسێکی دیکە کە لە لایەن پەرلەمانەوە دەستنیشان بکرێت.
سەرۆک کۆماری لوبنان سەبارەت بە کاندیدکردنی کەسانی دیکەش وتی: کەسێکی وەک فەیسەڵ کەرەمی لە بنەماڵەیەکی کۆنی سیاسییە و پێگەی جەماوەریی هەیە و پێویستی بە سەلماندنی تواناکانی ناوبراو نییە، ئەگەر پەرلەمان لە سەر ئەو بگاتە ڕێکەوتن دەتوانین هاوکاریی بکەین بەڵام دەبێت پەرلەمان ئەرکی خۆی بۆ ڕاسپاردنی کاندیدی نوێ جێبەجێ بکات.
سەرۆک کۆماری لوبنان هۆکاری پێکهنەهێنانی کابینەی نوێی خستە ئەستۆی سەعد حەریری و وتی کە من هیچ کات ڕێگریم لە پێکهێنانی کابینەی ناوبراو نەکردووە./.