بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عون زەیاب وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ڕایگەیاند کە چەندین پێشنیار بۆ قۆناغی پاش پێکهێنانی کابینەی نوێی ئێران وەرگیراوە و سەردانێکی گرنگیش بۆ تاران دەکرێت، لە بەر ئەوەی کە بەغدا پێویستی بە لێک تێگەیشتن و وتووێژ لە چەندین دۆسیەدا هەیە.
زەیاب وتی کە دەبێت ئەو دۆسیانە لە ڕووی تەکنیکییەوە تاوتوێ بکرێن تا بگەینە بڕیارێکی درووست.
وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق وتی کە شط العرب یان ڕووباری ئەروەند پێویستی بە یەکلاییکردنەوە هەیە تا هەموو ساڵێک کێشەکانی دووبارە نەبێتەوە و بۆ ئەمەش پلانی درووستکردنی بەنداوێکی هاوبەش لە گەڵ ئێران لە سەر ئەم ڕووبارە تاوتوێ دەکرێت./.