بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ۆڵ ستریت ژوورناڵ لە سەر زاری بەرپرسانی ئەمریکا و عێراق ڕایگەیاند کە لە نزیکترین کاتدا واشنتن و بەغدا لە سەر کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە عێراق بەیاننامەیەک بڵاو دەکەنەوە.
لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەکەدا هاتووە کە ئەو بەرپرسانە ڕایانگەیاندووە کە لە بەیاننامەکەدا جەخت لە سەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا تا کۆتایی ئەمساڵ دەکرێتەوە.
ڕاشیگەیاندووە کە بە پێی ڕێکەوتنی نێوان هەر دوو وڵات، بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق تەنیا لە ئاستی مەشق و ڕاهێنان و هاوکاری هێزەکانی ئەم وڵاتە دەبێت./.