بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کورتە فیلمی “درگا” PORTAL لە دەرهێنانی “ئەیووب شێخ ئەحمەدی” مەتەڵی سوور (ئاسۆ مەهدی جەودەت)، هاوینی قووەکان (مەریەم سەمەدی)، دواهەمین ماڵی دونیا(ئەمیر غوڵامی)، پەڵە(شۆڕش وەکیلی)، دابەزین(تەیموور قادری)، دیکۆمێنتاری کورت: “هەنگاوێک بۆ ڕۆیشتن” A STEP TO GO لە دەرهێنانی “ڕێبوار محەمەدپوور” نوێنەرایەتی ئێران لەم فێستیڤاڵەدا دەکەن.
هەروەها فیلمی سینەمایی “پەنابەری بچووک” The Little Refugee لە دەرهێنانی “بەتین قوبادی” لە ئێران و تورکیاوە بەشداریی ئەم فێستیڤاڵەیە.
یەکەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی “مۆسکۆ” MKFF بە بەرپرسیاریی خاتوو “گولیزەر گەردەن زەری” Gulizer Gerdenzeri کاتژمێر 8ی چوارشەمەشەو 21ی جوولای 2021 بە نمایشی فیلمی سینەمایی “کچانی خۆر” لە دەرهێنانی “ئێڤا هۆسۆن” Eva Husson فیلمسازی فەڕەنسی لە هۆڵی ژمارە 11ی ناوەندی سینەمایی “ئۆکتۆبەر” لە شاری مۆسکۆ لە وڵاتی فیدڕاسیۆنی ڕووسیا بە فەرمی دەستی پێکرد و بە نمایشی 34 فیلمی کوردیی دیکە تاکوو ڕۆژی یەکشەمە 25ی جوولای 2021 درێژەی دەبێت.