بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ماریا زاخاروا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وتی کە مۆسکۆ بە چەندین جار دەستی بە بەڵگە و زانیاری گەیشتووە کە هاوکاری نێوان ئەمریکا و داعش لە ئەفغانستان دەسەلمێنێت.
ناوبراو وتی: ئێمە بەردەوام ڕاستییەکانمان بڵاو کردووەتەوە و بۆ سەلماندنی هاوکارییەکانی نێوان ئەمریکا و گرووپی تیرۆریستی داعش بە بەڵگەی گرنگ دادەنرێت و پێشتریش ئاشکرامان کردووە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەتوانن کەڵکیان لێ وەربگرن.
وتیشی کە مۆسکۆ ئاگاداری فڕینی کۆپتەرە سەربازییە بێ ناو و نیشانەکانە بە سەر ئاسمانی ئەو ناوچانەی چەکدارانی گرووپی تیرۆریستی داعشی تێدایە و بە وتەی سەرچاوە ئەفغانییەکان، لەم ڕێگایەوە هاوکارییەکان دەگاتە تیرۆریستانی داعش و بریندارەکانیان بۆ شوێنی دیکە دەگوازرێنەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وتی کە ئەستەمە بە بێ ئاگاداری ئەمریکا و ناتۆ کە کۆنتڕۆڵی هەرێمی ئاسمانی ئەفغانستانیان کردووە، شتی وا ڕوو بدات./.