بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆن کێربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕۆژی هەینی ژمارەی هێزە سەربازییەکانی ئەم وڵاتەی لە سوریا ڕاگەیاند.
ناوبراو وتی: دەزانم کە کەمتر لە هەزار سەربازی ئەمریکی لە سوریایە.
کێربی وتی: ئەرک و ڕاسپاردەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا و عێراق پەیوەندییان پێکەوە هەیە، لە بەر ئەوەی کە داعش ساڵی 2014 لە سوریا وەک شوێنی مەشق و ڕاهێنان، ڕاکێشانی ئەندامان و ئامادەکاری بۆ چالاکییەکان لە عێراق کەڵکی وەرگرت.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا وتی: پەیوەندییەک لە نێوان چالاکییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سوریا و عێراق هەیە.
ناوبراو جارێکی دیکە وتی کە هێزەکانی ئەمریکا لە سەر داوای لایەنە فەرمییەکانی عێراق هاتوونەتە ئەم وڵاتە./.