بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەزهەر محەممەد ساڵح ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە چین بەکارهێنەری لە سەدا 44 ی هەناردەی نەوتی ئەم وڵاتەیە.
ناوبراو بە ئاژانسی فەرمی عێراقی ڕاگەیاند کە ڕێکەوتنەکەی نێوان بەغدا و پەکین لە مانگی ڕابردوو خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
مەزهەر محەممەد ساڵح ڕایگەیاند کە چین یەکەم بازاڕی هەناردەی نەوتی عێراقە و بە تەنیا نزیکەی 800 هەزار بەرمیل نەوتی عێراق هەناردەی ئەو وڵاتە دەکرێت.
ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی کە بەشێکی ئەم هەناردەیە وەک تێچووی گرێبەستی کۆمپانیا چینییەکانی چالاک لە عێراق تەرخان دەکرێت.
وتیشی کە ڕۆژانە پارەی سەد هەزار بەرمیل دەخرێتە سەر حسێبی بانکێکی تایبەت تا لە پرۆژەکانی هاوکاریی نێوان هەر دوو وڵات بەکار بێت./.