بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مورادعەلی تاتار ڕایگەیاندووە کە هیچ کێشەیەکی جیدی لە بەردەم ئاڵوگۆڕی کاڵا لە خاڵی سنوری پەروێزخاندا نییە.
ناوبراو وتی: بە هۆی ئەوەی کە وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمە کشتووکاڵییەکانە لە هەرێمی کوردستان و عێراق، لە ئێستادا هەناردەی ئەو بەرهەمانە کەمیکردووە و بەمەش کۆی گشتی کاڵای هەناردەکراو لە پەروێزخانەوە بۆ عێراق بە گشتی دەگاتە ڕۆژانە 400 بارهەڵگر.
قایمقامی قەزای قەسری شیرین وتی کە پێش هاتنی وەرزی گەرما ڕۆژانە تا هەزار بارهەڵگر کاڵا لە خاڵی سنوری پەروێزخانەوە هەناردەی عێراق دەکرا.
تاتار وتی: چالاکییە بازرگانییەکان لە خاڵی سنوری پەروێزخان بە لەبەرچاوگرتنی ڕێنماییە تەندرووستییەکان بەردەوامە./.